من پێناسەم شاخە و پێنووسم بەفر و پەڕاوێزی نیگام، گوللە.
من تەمەنم ئاھێکە لە داوێنی چیا ئەزێ و دەنگم، شەقەی باڵی خوێناوی ھەموو جیھانی تیایە.
من نان ئەكێڵم و خوێن دروێنە ئەکەم و بەقەد باڵای زەویی خەساوتر لە خۆم، سروودی یەکسانی ھەڵەدەم.
دێوزمەی تەمەنیش، بە کۆڵمەوە، ھەتاییە؛
ڕێک وەک خوێناوی دایکم -نیشتمان.
پێک ھەڵدەنەوە چیاکان.
خۆشیتان چیاکان.
سەرتان سڵامەت چیاکان. زۆر ئاە ماوە بزێم.
چیاکان منبع
درباره این سایت